کوردستانی
پەرلەمان، خۆی بۆ نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان ئامادەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت کاری لەپێشینەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەمدا دوای چاکسازی بریتیبوو لە نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕیی فراکسیۆنەکان دەکات و دوای هاتنی را و سەرنجەکانیان بۆ پەرلەمان، ئەو کاتە پەرلەمان دەست بە کارەکان دەکات بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵی نوێ و نەبیستراو، جۆینی مەودا میدیا بە لە تیلیگرام
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کاری لەپێشینەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە خولی پێنجەمدا دوای چاکسازی بریتیبوو لە نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستەش دەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە مانگی ئەیلولی 2019 سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کرد بە مەبەستی وەرگرتنی را و سەرنج و بۆچوونەکانیان لەسەر نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆی ئەوەی کە نووسینەوەی دەستوور دوابکەوێت، بۆیە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا جارێکی دیکە لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان کۆبێتەوە و لە 4ی نیسانی2021 کۆبوونەوەکە ئەنجام دا و داوای لێکردن را و سەرنجەکانیان لەسەر نووسینەوەی دەستوور بدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمان".
باسی لەوەشکرد "سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان چاوەڕێی فراکسیۆنەکان دەکات و دوای هاتنی را و سەرنجەکانیان بۆ پەرلەمان، ئەو کاتە پەرلەمان دەست بە کارەکان دەکات، هەروەها چاوەڕێ دەکەین ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆبوونەوە ئەنجام بدات لەگەڵ فراکسیۆنەکان".
س.س