کوردستانی
ھەواڵێکی خۆش لە خالید شوانییەوە بۆ جوتیارانی کەرکوک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا رایدەگەیەنێت بەدواداچوون کراوە بۆ کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک.
نووسینگەی راگەیاندنی خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا رایگەیاند "لە درێژەی بەدواداچوونەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتۆکاڵییەکانی کەرکوک و بە مەبەستی راگرتنی بڕیارێکی دائیرەی زەوی کشتوکاڵییەکان و گرێبەستە کشتوکاڵییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ کەتیایدا بڕیاریان دابوو بە هەڵکرتنی بڕیاری سڕکردنی ئەوە زەویانەی مەشمولن بە بڕیارەکانی ژمارە 4ی ساڵی 2007 و بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2021 و مادەی 140ی دەستوور و سەرلەنوێ دابەشکرنەوەیان بەسەر ئەو کەسانەی لە سەردەمی رژێمی پێشوو بە مەبەستی تەعریبکردنی کەرکوک ئەو زەیانەیان پێدرابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای کۆبوونەوەی خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی فیدڕاڵدا، ئاراستەکردنی نوسراوی رەسمی بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی کشتوکاڵ بەرەسمی و بە نووسراوی ژمارە 1020 لە بەرواری 2012/5/4 ئاگاداریکردینەوە کە کارکردن بەو بڕیارە راگیراوە تاکو کێشەی زەوی کشتوکاڵییەکانی کەرکوک بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایان لیژنەیەکی باڵاوە یەکلای دەکرێتەوە، لەدوای ئەم بڕیارەوە دائیرەی کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێت زەوییەکانی کورد و تورکمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بکات".
س.س