کوردستانی
پێشمەرگە و سوپای عیراق ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش پێکدەھێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ ژووری ئۆپەراسیونی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لە سنووری موسڵ و كەركوك و دیالە و مەخمور دەستبەكاردەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات ئومێدیان وایە دەستبەکاربوونی ئەم ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق ببێتە هۆی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانە هەن.
مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سبەینێ سێشەممە 17ی ئایاری 2021 لە قۆناغی یەكەمدا ژووری ئۆپەراسیونی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لە سنووری موسڵ و كەركوك و دیالە و مەخمور دەستبەكاردەبێت".
لەبارەی دەستبەکاربوونی ژووری ئۆپەراسیونی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق عوسمان کەریم سوارە، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ مەودا میدیا وتی "ماوەی دوو ساڵە لیژنەیەکی باڵا لەنێوان وەزارەتی بەرگریی عیراق و وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراوە بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی ئەمنییەی لە هەندێک ناوچە هەیە".
باسی لەوەشکرد "ئەو بۆشاییە ئەمنییە لەو ناوچانە وایکردووە تیرۆرستانی داعش خۆیان رێکبخەنەوە، چونکە نە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەتوانێت بچێتە ئەو ناوچانە نە سوپای عیراق، لەبەرئەوەی ئەو ناوچانە لە نێوان هەردوولا دایە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە وتیشی "ئومێدمان وایە دەستبەکاربوونی ئەم ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق ببێتە هۆی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچانە هەن، هەروەها بتوانن تیرۆستانی داعش لە ناوچانە لەناوبەرن".
س.س