کوردستانی
لە رێگەی سێ پرۆژە یاسای گرنگەوە هەلی کار بۆ هەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە دەڕەخسێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سێ پرۆژە یاسای گرنگەوە هەلی کار بۆ هەزاران دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەرخسێت لەکەرتی تایبەت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دوای ئامادەکردن و تاوتوێکردنی سێ پرۆژە یاسایی گرنگ کە بەم نزیکانە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت کە بریتین لە:
1- رەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری.
2- دامەزراندن و دەستەبەرکردنی سندوقی خانەنشینی بۆ دڵنیای دەرچووان لەکاتی دامەزراندنیان لەکەرتی تایبەت.
3- دامەزراندنی لێژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکمان لەگەڵ لێژنەی ڕاوێژکاری وەزارەت و حکومەتی هۆڵەندا ئەنجامدا، لەم کۆبونەوە راوێژکاریە گرنگەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی:
پێکهێنان و هاوبەشی کردنی پرۆژەکانی بەرهەم هێنان لەنێوان کۆمپانیاکانی هۆلەندا و کۆمپانیا خۆماڵیەکان و پەرەپێدان و دابینکردنی پیشەسازی خۆراک و سوود وەرگرتن لە بەرهەمی بنەتۆی هۆلەندی و ڕاهێنان و پەرەپێدانی توێژینەوە و تاقیگەکان و دروستکردنی پرۆژەکانی ئاو و ئاودێری و پێدانی قەرزی درێژخایەن بۆ هێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی بۆ جوتیاران.
لەکۆتایدا جەخت کرایەوە لەسەر جێ بەجێکردنی ئەم تەوەرانە، کە هەنگاوێکی گرنگە لە پێشخستنی پیشەسازی کشتوکاڵی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان و بەبازاڕکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی جوتیارانمان.
س.س