کوردستانی
رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەم دەکریتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ کۆببێتەوە، گرنگترینیان تاوتوێکردنی پرسی لێبرینی مووچەیە بە پشت بەستن بەو بودجەیەی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە رەوانە دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستیکەوتووە، لە کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممە 19ی ئایاری 2021 تاوتوێ کەمکردنەوەی رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ لە 15%.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مانگانە مووچەکانیان بە رێژەی لێبڕینی لە 21% وەردەگرن، هەرچەند نزیکەی دوو مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقی پەسەندکردووە پشکی کوردیش لە پرۆژە یاساکەدا بە رێژە 12.67 دیاریکراوە.
س.س