کوردستانی

ئاگرێکی گەورە لە شاری سلێمانی کەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگرێکی گەورە لە شاری سلێمانی کەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا ئاگرێکی گەورە لە نزیک زانکۆی ئەمەریکی لە شاری سلێمانی کەوتەوە، تائێستا ئاگرەکە بەردەوامە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵی نوێ و نەبیستراو، جۆینی مەودا میدیا بە لە تیلیگرام

رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگرەکە لە نزیک زانکۆی ئەمەریکی شاری سلێمانییە و تەنها پووش و پاوان دەسوتێت و هیچ بینایەک زیانی پێنەگەیشتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئەوەی رووبەری ئاگرەکە بەرفراوانە تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵنەکراوە و تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan