کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە چەکی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە چەکی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی هێنانی چەند پارچە چەكێكی نایاسایی‌ و كامێرای نهێنی نایاسایی بۆ شاری سلێمانی.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس لەسەر تۆمەتبارێك كە چەكی نایاسایی‌و بێ مۆڵەت‌ و كامێرایی چاودێریی نایاسایی هێناوەتە شاری سلێمانی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت‌ و دەستیشبگیرێت بەسەر چەند چەكێكی بێ مۆڵەتی نایاسایی‌ و كامێرای چاودێری نهێنیدا، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتباردا".

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، ح) لەدایكبووی 1977 دانیشتوی قەزای رانیەیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر رأگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan