کوردستانی

بەهۆی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی کارمەندێکی پۆلیس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی کارمەندێکی پۆلیس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان لە قەزای خانەقین لە ماڵەکەی خۆیدا بە دەمانچە خۆی کوشتووە، بەهۆی ئەوەی هێزێکی پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دیالە هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو هێزێکی پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دیالە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان لە قەزای خانەقین، بەڵام کارمەندەکە خۆی رادەست نەکردووە و بە دەمانچە خۆی کوشتووە".

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد "ئە کارمەندە ناوی (مەروان ئەحمەد خەلیل)ە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی خانەقینە، هەروەها ئێمە وەک پۆلیسی گەرمیان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەو بابەتە پێکهێناوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan