کوردستانی
ئەمساڵ رێژەیەکی زۆری ماسی لە هەرێمی کوردستان لەناوچوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمساڵ رێژەی باران بارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کەمبوو بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "بەهۆی کەمی باران بارینەوە لە بەنداوەکاندا رێژەیەکی زۆری ماسی لەناوچوون".
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کاریگەرییەکانی کەمی رێژەی باران بارین لەسەر سامانی ماسی بە مەودا میدیای وت "سەبارەت بە سامانی ماسی ئەو پرۆژانەی کەوا لە کەرت تایبەتن باران نەبارین کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەریان نییە، چونکە پشت بە سەرچاوەی ئاوی بیر دەبەستن، بەڵام کەمی رێژەی باران بارین تەنها کاریگەرییەکەی بەنداوەکاندایە".
ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی کەمی باران بارینەوە لە بەنداوەکاندا رێژەیەکی زۆری ماسی لەناوچوون، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکان بە تایبەتی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان".
بەڕێوەبەری سامانی ماسی ئەوەشی خستەڕوو "ئەمساڵ بەرهەمی ماسی لە کەرتی تایبەتدا زۆر باشبووە، بەم هۆکارەش رێگەمان کردووە لە هاوردەکردنی ماسی، بەڵام ئێستاش لەلایەن دەسەڵاتدارە نافەرمییەکانەوە ماسی بەشێوەی نایاسایی دێتە هەرێمی کوردستان".
س.س