کوردستانی

فەرماندەیەکی پێشمەرگە: خۆشبەختانە توانیومانە ناوچەکانی مەخمور و چیای قەرەچوخ لە داعش پاک بکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەیەکی پێشمەرگە: خۆشبەختانە توانیومانە ناوچەکانی مەخمور و چیای قەرەچوخ لە داعش پاک بکەینەوە
مەودا میدیا-

فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرایکرد "خۆشبەختانە توانیومانە لەماوەی رابردوو و ئێستادا ناوچەکانی مەخمور و چیای قەرەچوخ لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش پاک بکەینەوە، داعش هیچ جموجۆڵێكی لەو ناوچانە نییە و هەموویان بەرەو خوارووی کەرکوک هەڵهاتوون".

غازی فەیسەڵ فەرماندە لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشتر لە ناوچەکانی مەخمور و چیای قەرەچوخ چەکدارانی داعش جموجۆڵیان هەبوو، هەروەها دەیان ویست خۆیان رێکبخەنەوە، بەڵام خۆشبەختانە توانیومانە ئەو ناوچانە پاک بکەینەوە و هیچ مەترسییەکییان لەسەر نییە، بەڵام هەندێک ناوچە هەبوون ئێمە لێی کشاینەوە و رادەستی سوپای عیراق کراون".

ئاماژەی بەوەشکرد "چەکدارانی داعش هیچ هێرش و جموجۆڵێکییان نەبووە و سەرجەمیان بەرەو ناوچەکانی خوارووی کەرکوک هەڵهاتوون".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan