کوردستانی
وەزارەتی دارایی و ئابووری پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت لە دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەری بودجە و میلاکات کۆببێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای بودجە، دواتر رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەت، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت لە دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەری بودجە و میلاکات سەبارەت بە تاوتوێکردنی بڕگەکانی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، هەروەها بڕیارە بەمزووانە بەشەی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە رەوانە بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش تاوتوێکردنی بڕگەکانی پرۆژە یاساکە، دواتر بە نووسراو رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
پ.ح