کوردستانی

"دابەشبوونی هەرێمی کوردستان بەسەر رەنگەکاندا جێگەی نیگەرانییە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"دابەشبوونی هەرێمی کوردستان بەسەر رەنگەکاندا جێگەی نیگەرانییە"
مەودا میدیا-

نوێنەری تایبەتی سکرتیری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق رایگەیاند "ناکرێت هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێن بەسەر ناوچەی زەردو سەوزدا، یەکڕیزی بۆ هەرێمی کوردستان کلیلی دەربازبوونی مەترسییەکانە و دەبێتە هۆی دروستبوونی کوردستانێکی بەهێز، بەپێچەوانەشەوە پەرتەوازیی دەبێتە هۆی لاوازی".

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق لە کۆنفرانسی زانکۆی کوردستان بە ناونیشانی "یەکڕیزی و دەستوور" لە وتارێکدا رایگەیاند، "دابەشبوونی هەرێمی کوردستان بەسەر رەنگەکاندا جێگەی نیگەرانییە، کە بەرژەوەندی تەسکی حزبی وایکردووە رێگر بێت لە یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و ئەنجامدانی چاکسازی لە هێزەکاندا، چیتر نابێت هەرێمی کوردستان بەسەر دوو ناوچەی زەرد و سەوز یان هەر رەنگێکی دیکە دابەشبکرێت، کاتی ئەوە هاتووە هەمووان ئاشت ببنەوە و یەکڕیزی و سەقامگیری جێبەجێ بکەن".
 
پلاسخارت ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکڕیزی کلیلی دەربازبوونی مەترسییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستانە لە هەموو روویەکەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی کوردستانێکی بەهێز، کوردستانێکی بەهێز دەبێتە هۆکاری دروستبوونی عیراقێکی بەهێز، بەپێچەوانەشەوە پەرتەوازەیی دەبێتە هۆی لاوازی و داڕمان".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan