کوردستانی

وادەی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەمساڵی قۆناغی 12ی ئامادەیی دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەمساڵی قۆناغی 12ی ئامادەیی دیاریکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان وادەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەمساڵی قۆناغی 12ی ئامادەیی راگەیاند.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی ئەمساڵی 12ی ئامادەیی دیاری کراوە، رۆژی 5ی حوزەیران یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان دەبێت و 14ی حوزەیران کۆتایی بە تاقیکردنەوەکان دێت.

Qaiwan
Qaiwan