کوردستانی

سێ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو هاوکارییەی هاوپەیمانان و ئەمەریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەیان ناردووە دابەشدەکرێت، هەروەها سێ مووچە بەسەریەکەوە لە یەک کاتدا دابەشدەکرێت.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، "بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو هاوکارییەی هاوپەیمانان و ئەمەریکا ناردوویانە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بڕیار بوو پێش جەژنی رەمەزان دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی دواکەوت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی ئەو زانیارییانەی هەمانە سێ مووچە دابەشدەکرێت، هەروەها هەر سێکی لە یەک وادە و کاتدا دابەشدەکرێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan