کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی ژمارەی پاسەوانی بەرپرس و ئەفسەران دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی ژمارەی پاسەوانی بەرپرس و ئەفسەران دا
مەودا میدیا-

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی ئایای 2021 بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی پاسەوانی بەرپرس و ئەفسەرانیدا.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت خشتەکە بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:

‌‎- وه‌زیر/ 10 پاسه‌وان

‌‎- بریکاری وه‌زیر/ پێنج پاسه‌وان

‌‎- پارێزگار/ هه‌شت پاسه‌وان

‌‎- جێگری پارێزگار/ دوو پاسه‌وان

‌‎- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان/ سێ پاسه‌وان

‌‎- سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان/ شه‌ش پاسه‌وان

‌‎- جێگری سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه/‌ سێ پاسه‌وان

‌‎- سه‌رۆکی دادگا مه‌ده‌نییه‌کان/ سێ پاسه‌وان

‌‎- دادوه‌ری مه‌ده‌نی/ دوو پاسه‌وان

‌‎- سه‌رۆکی داواکاری گشتی/ سێ پاسه‌وان

‌‎- ئه‌ندامی داواکاری گشتی/ دوو پاسه‌وان

‌- قایمقام/ دوو پاسه‌وان

‌‎- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌/ دوو پاسه‌وان

‌‎- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ/ سێ پاسه‌وان

‌‎- پشکنه‌ری کارگێڕی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ یه‌ک پاسه‌وان

‌‎- په‌رله‌مانتار/ سێ پاسه‌وان

‌‎- فه‌ریق ئه‌وه‌ل/ چوار پاسه‌وان

‌‎- فه‌ریق/ سێ پاسه‌وان

‌‎- لیوا/ دوو پاسه‌وان

‌‎- عه‌مید/ یه‌ک پاسه‌وان

‌‎- عه‌قید/ یه‌ک پاسه‌وان

س.س
Qaiwan
Qaiwan