کوردستانی

جوتیاران لە چاوەڕوانی بەرهەمێکی باشی شووتیدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیاران لە چاوەڕوانی بەرهەمێکی باشی شووتیدان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شووتی پێنجوێن بەناوبانگترین شووتییە لە هەرێـمی کوردستان و ساڵانە لە کۆتایی وەرزی بەهاردا زەوییەکانیان ئامادە دەکەن و تۆی شووتی دەڕوێنن، بۆئەوەی بەرهەمێکی باشی هەبێت لە وەرزی هاوین.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا جوتیارانی قەزای پێنجوێن شووتیان لە زەوییەکانیاندا چاندووە و چاوەڕوانی ئەوە دەکەن لە مانگی حەوتدا بەرهەمێکی باشی هەبێت".

قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژەی بەوەشکرد "جوتیاران زەوییەکان هی خۆیانە و خۆیان شووتی بەرهەم دەهێنن و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هاوکارییەکیان ناکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan