کوردستانی

یەکێتی دیاریکردنی بەربژێرەکانی خۆی لە کەرکوک یەکلاییکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی دیاریکردنی بەربژێرەکانی خۆی لە کەرکوک یەکلاییکردەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
   
بڕیارە لە مانگی 10ی 2021 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاریی تەواو کراوە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم  لایەنەکان کاندیدەکانیان لە بازنەی کەرکوک یەکلاکردووەتەوە و ناوەکانیان نێردراوە بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کاندیدەکان پەسندبکات بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

س.س
Qaiwan
Qaiwan