عیراقی

سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ بڕیاری نوێ دەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ بڕیاری نوێ دەرکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکرد قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی هەڵدەگیرێت و هاتوچۆ لەو دوو رۆژەدا ئاسایی دەبێتەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش ئەوەی بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی راگەیەندرا، بڕیارماندا بە هەڵگرتنی و هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی لەئێستادا خۆشبەختانە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان کەمیکردووە، بە پشتبەستن بە راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ دەرکراوە، هەروەها کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەگرێتەوە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان