کوردستانی

لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوە، هەوڵیاندا بچنە ناو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئایاری 2021 پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان-ئێران سەبارەت بە رووداوی خۆسوتاندنی گەنجەکەی رۆژهەڵات  لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوە و نارەزاییان ئەنجامدا، هاوکات چەند داواکارییەکیان خستەڕوو.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک کەمێک پێش ئێستا پەنابەرانی رۆژهەڵات هەوڵیانداوە بچنە ناو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و رێگرییان لێکراوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروست ببێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan