کوردستانی

کەمی رێژەی باران بارین کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا دروستدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمی رێژەی باران بارین کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا دروستدەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکان کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا لە وەرزی هاویندا دەبێت، راشیگەیاند دانانی پێوەری زیرەکی ماڵان تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت.

سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئایاری 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ رێژەیەکی کەم باران باریوە و ئەگەری دروسبوونی وشکەساڵی هەیە، ئاوی بەنداوەکان کەمیکردووە و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا دروست دەکات، لەئێستادا دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەی دوکان و دەربەندیخان بەبەردەوامی کاردەکەن، هیوادارین بتوانین ئەمساڵیش وەک ساڵانی رابردوو لە وەرزی هاویندا زیاتر لە 20 کاتژمێر کارەبا بدەین".

سەبارەت بە دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ماڵان روونیکردەوە، تائێستا بەرێژەی ٪40ی جێبەجێکراوە و تاکۆتایی ئەمساڵیش بە تەواوی کۆتایی پێدێت، یاخود دەتوانرێت بڕێکی زۆری لێ تەواو بکرێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan