کوردستانی
بەم شێوەیە فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_
بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی و باس لەوەش دەکات داوامان کردووە لە جێگەی ئەوانەی خانەنشین دەبن لە جێگەیان گرێبەستەکان دابمەزرێن.
پەروین نووری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان پێشنیازیان کردووە بەپێی پێوستی وەزارەتەکان ئەو گرێبەستانە بکرێنە هەمیشەیی، بۆ ئەو وەزارەتانەی کە پێوستیان بە میلاکاتی ئەو گرێبەستانە دەبێت".
"وەک وەزارەتی دارایی لە پڕۆژە یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ، ئەو میلاکە بەتاڵانەی کە هەن بەهۆی خانەشینکردن و مردن و یان رۆیشتنیان لە کارەکان، پێشنیازمان کردووە ئەو میلاکانە بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان پڕ بکرێنەوە، ئەولەویەت بدرێت بە گرێبەستەکان، ئەمەش بەهۆی میلاکات و پێویستی وەزارەتەکان، هەروەها خزمەتی فەرمانبەری گرێبەست لەبەرچاو بگیرێت، بۆ ئەوەی بە هەمیشەیی بکرێن" پەروین نووری قسەی بۆ k24 کردووە.
ک. ر