کوردستانی
ماوەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیارانی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتەكەی درێژکردەوە.
بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیارانی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتەكەی درێژکردەوە.
ئیبراهیم زراعی، جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند "بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بڕیاردرا تا رۆژی 5ی حوزەیرانی 2021 قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران درێژبکرێتەوە ".
6ی ئایاری 2021 ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند "لەسەر داواكاریی ئێران، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازە سنوورییەکانەوە، بۆ ماوەی 16 رۆژ درێژکراوەتەوە".
س،س