کوردستانی

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئایاری 2021 بە سەرپەرشتی هاوسەرۆكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە سلێمانی ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، كۆبوونەوەكە چەند تەوەرێكی گرتبووە خۆی، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەکێتی تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی و بایەخی پێكهێنانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و لێكتێگەیشتنی چەند لایەنێكی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە وا بڕیارە رۆژی-10-10-2021 ئەنجامبدرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا روونکرایەوە، ئەم هاوپەیمانی و لێكتێگەیشتنە دەبێتە مایەی ئارامی و تەبایی و یەك ریزی كوردستانی كە بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دیموكراسی زۆر پێویستن.

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەکێتی لە كۆبوونەوەكەدا هەڵوەستەی جدی لە ئاستی رەوشی ئەمنی، سیاسی و خزمەتگوزاریی ناوچە جێناكۆكەكان بە گشتی و كەركوك  و خانەقین بە تایبەتی كرد و پێی وابوو باشترین رێوشوێنی دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكان لەو ناوچانە بە سەرخستنی ژیرانەی بەرنامەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عیراق و هێزە ئەمنییەكان دەبێت.

لەباسی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا، ئەنجومەنی سەركردایەتی تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە پەسەندكراوەو دەبێتەی مایەی دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan