کوردستانی

بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەری وەستاندنی کار لە پرۆژەیەکدا هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەری وەستاندنی کار لە پرۆژەیەکدا هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەندین ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەتیوانیوە پرۆژەی رێگەی نێوان کەلار - سلێمانی تەواوبکات، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیانش رایدەگەیەنێت کە کارکردن لە پرۆژەکەدا بەشێوەیەکی خاو بەڕێوەدەچێت.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "کارکردن لە پرۆژەی رێگەی نێوان کەلار - سلێمانی بەشێوەکی خاو بەڕێوەدەچێت، ئەگەر بەمشێوەیە بڕوات ئەگەری وەستاندنی کار هەیە لە پرۆژەکەدا".

بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ماوەیەدا هیچ پارەیەکی بۆ پرۆژەکە دابیننەکردووە، هەروەها رێژەی کاری ئەنجام دراو لە پرۆژەکە لە 54%ە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan