کوردستانی
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان کارێکی قاچاغ ئاشکرا دەکات و پارێزگاری هەولێریش بەدواداچوون دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات غازی قاچاخ لە كەركوكەوە بۆ ھەولێر دەبرێت، ئاماژەی بەوەشکرد پارێزگاری هەولێر پێی راگەیاندوون سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیركراون کە ئەو کارەیان کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "چەند رۆژێکە زانیاریمان بەدەست گەیشتووە لەسەر ئەوەی، غازی کەرکوک بە قاچاخ دەبرێتە ھەولێر و لە چەند گەڕەک و باخێک بە نایاسایی دەفرۆشرێت و مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوای بەدواداچون و دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکان، پەیوەندیمانکرد بە پارێزگاری ھەولێر و لایەنی بەرپرس و پەیوەندیدار".

ئەو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمڕۆ بەڕێز پارێزگاری هەولێر پێی راگەیاندین سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیركراون و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە".
دابان محەمەد ناوی شوێنەکانی خستووەتەڕوو، ئەوانیش:

- کۆگایەک لە باخێکی سەر رێگەی گوێر _گوندی قیرەتاغ
- کۆگایەک لەسەر رێگەی مەخمور _گوندی مامزاوا
س.س