کوردستانی
بوومەلەرزە ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستانی هەژاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلە رێختەر دەوروبەری پێنجوێنی هەژاند .
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلە رێختەر دەوروبەری پێنجوێنی هەژاند .
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 21ی ئایاری 2021 لە كاتژمێر 7:26 خولەك بوومەلەرزەیەك بە گۆڕی 3.1 پلەی رێختەر شارۆچكەی پێنجوێن و دەوروبەری هەژاندووە".
هەروەها کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەکردووە "بوومەلەرزەكە بە دووری 18كم لە پێنجوێن و قولی 8 كم ناوچەكەی هەژاندووە".
س.س
س.س