کوردستانی

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر کارمەندێکیان لەلایەن شۆفێرێکی ژنەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر کارمەندێکیان لەلایەن شۆفێرێکی ژنەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارە هێرشکردنە سەر پۆلیسێکی هاتوچۆ لەکاتی ئەرکدا لەلایەن شۆفێرێکی ژنەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "لە رۆژی 2021/5/20 لەکاتی دوای نیوەڕۆ کارمەندێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 40مەتری لە نزیک کەباب فاروق لە ئەرک خەریکی ڕێکخستنی هاتوچۆ بووە، لە یەکتر بڕێک کە ئەرکەکەی واپێویست دەکات لایەکی شەقام رابگرێت تاکو لایەکەی دیکە دەڕوات و لەو کاتە شوفێرێکی ئافرەت وادیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بووە، بۆیە ئاگای لە ئاماژەی دەستی کارمەندەکە نابێت ئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی جوڵە لەو لایەی شەقام کە ئەو ئافرەتەی لێبووە، بۆیە کارمەندەکە پێی دەڵێت مۆبایلەکەت دابنێو ئاگات لە شەقام بێت وەلەسەرئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنووسێت".

ئەوەشی خستەڕوو "کەچی شوفێرە ئافرەتەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە و دوور لە رەوشتی شوفێری لەئوتومبێلەکەی دێتە خوارەوە وە هەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کەژمارەکەی بسڕێتەوە،ئەگەرنا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە، بەڵام کارمەندەکە گوێ بە هەڕەشەکان نادات، وەئەو جارەیان ئافرەتەکە بەدەست وبەشەق هێرش دەکاتە سەر کارمەندەکە وەلێی دەدات".

ئەوەشی خراوەتەڕوو "لەبەر ئەوەی ئافرەتە کارمەندەکەی هاتوچۆ زۆر بەڕێزەوە دووری دەخاتەوە و بەرگریی لە خۆی ناکات، کەچی ئەو ئافرەتە هەر بەردەوام دەبێت لە شەق هاوێشتن تاکو خەڵک کۆدەبنەوە وەدووری دەخەنەوە، ئافرەتەکە ئامادە نابێت بەڵگەنامەکانی ئوتومبێلەکەشی بدات بە کارمەندەکەی هاتووچۆ کەلێی داوادەکات ،لەپاش ئەو ڕوداوە وەکو مافێکی یاسایی کارمەندەکەی هاتوچۆ چووە بنکەی پۆلیس و سکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکرد کە بابەتی دەستدرێژی کردنە سەرکامەندی هاتوچۆش لە یاسای هاتوچۆی ژمارە 86 سزایەکی قورسی داناوە بۆ ئەو حاڵەتە کە بەندکردنە".

لە کۆتایی روونکردنەوەکەی هاتوچۆی هەولێر هاتووشە "ئێمە لێرەوە وەکو هاتوچۆی هەولێر پشتگیریی ئەفسەر و کارمەندانی خۆمان دەکەین بە هەموو شێوەیەک کاتێک رووبەڕووی توندوتیژی و قسەی ناشرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان لەهەر کەسێک بێت ولەهەر پلەو پایەیەک بێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan