کوردستانی
شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی ئێران روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دهزگای فهرماندهیی هێزی پێشمهرگهی كوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "له رۆژانی رابردوودا دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شار و شاخ بە مەبەستی پەیوەندیی لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکانی بۆکان و مههاباد، سەردانی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد دەکەن، کاتژمێر 1:30 خولەکی نیوەڕۆ پێنجشەممە 19ی ئایاری 2021 چەکدارە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێڕێیانی بورهان لە نێوان ئاواییەکانی بەردەمێش، زگدڕاو و قەرەبڵاغ بۆسە دادەنێنەوە و تهقه له تیمهكه دهكهن کە پێشمەرگەکان بەمەبەستی پارێزگاری لە خۆیان وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامی دروستبوونی گرژیەکەدا چەند چەکدارێکی ئێراد دەکوژرێن و بریندار دەبن، هەروەها دوو پێشمەرگەش بەناوی "ئەنوەر نەسیریی چیانە" و"هاوڕێ سوهراب خەدیریپوور" خەڵکی شاری مەهاباد شەهید بوون".

س.س