کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان لە بەنداوی سماقوڵی سەر بە قەزای کۆیە لەکاتی مەلەکردندا خنکا، دوای کاتژمێر لەلایەن تیمی مەلەوانی بەرگریی شارستانی کۆیەوە توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی کۆیە رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 21ی ئایاری 2021 لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەدا گەنجێک بە ناوی (دێدەوان سەباح محەمەد) لە بەنداوی سماقوڵی سەر بە قەزای کۆیە بەهۆی نەشارەزای لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "گەنجەکە تەمەنی 18ساڵ بووە و دانیشتووی پارێزگای هەولێرە و پیشەی کاسبە، تیمی مەلەوان (غەواس) توانیان بە کەمتر لە کاتژمێرێک تەرمەکە بدۆزنەوە".
س.س
س.س