کوردستانی

وەزارەتی کارەبا ئاگاداریی ئەم هاوڵاتییانە دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا ئاگاداریی ئەم هاوڵاتییانە دەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادرایی ئەو هاوبەشانەی دەکاتەوە کە پێوەری زیرەکیان بۆ دانراوە، لە ئاگادارییەکەدا شێوازی پێدانی کارەبایان بۆ رووندەکاتەوە.

لە ئاگاداریینامەکەدا هاتووە "ئاگاداریی هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە لەم قۆناغەدا وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بەدیاریكردنی بڕی پێدانی كارەبا بەمشێوەیە، جۆری هاوبەشی پێوەری سینگل فەیس بە 40 ئەمپێڕ و سری فەیس بە 90 ئەمپێڕ، بەمشێوەیە هەموو ئەو هاوڵاتیانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوو لەو ئاستەی وەزارەت دیاریكردووە زیاتر بەكارهێنرا ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە لە ماوەی 45 چركە لە زیادبەکارهێنانەکە کارەباکەی دەكوژێتەوەو پاش (150) چركە كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا پێنج جار بڕینی كارەبا لەسەر یەك روویدا، ئەمجارە كارەبای هاوبەشەكە دەبڕدرێت و پاش 45 خولەك كارەباكەی دەگەڕێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پەیڕەوكردنی ئەم شێوازە بۆ پێدانی كارەبا بە یەكێك لە مواسەفاتەكانی پێوەری زیرەك دادەنرێت، بۆ ئەوەی لەوەرزەكانی ساڵ دا بەپێی هەڵكشانی خواست و بەرهەمهێنانی كارەبا  وەزارەت بتوانێت كۆنتڕۆڵی كارەبا بكات و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە زۆرترین ماوە كارەبا بدات بە هاوڵاتیان، لەگەڵ باشكردنی بارودۆخی كارەبا و جێگیركردن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبا گۆڕانكاریی بەسەر پەیڕەوكردنی شێوازی دیاركردنی بڕەكەدا دێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan