کوردستانی
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکدا دوو پێشمەرگەی دیموکرات شەهیدبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێـزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حزبی دیموکرات رایگەیاند بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لەگەڵ سوپای پاسداران، دوو پێشمەرگەیان شەهیدبوون، هەروەها تەواوی پێشمەرگەکانی دیکە شوێنەکەیان بەجێهێشتووە و ژمارەیەک پاسدار کوژراون.
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حزبی دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی پێشمەرگەکانیان لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران لە رێگای مەهاباد-بۆکان، دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی ئەنوەر نەسیری چیانە، سوهراب خەدیری، ئەندامی رێکخستنی نهێنی ئەو حزبە کە وەک پێشمەرگەی شار ناوی هاتووە، هەر دووكیان خەڵکی مەهابادن و شههید بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەند ئەندامێكی سوپای پاسداران کوژراون، تهواوی پێشمەرگەکانی دیكهش شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بەجێهێشتووە.
پ.ح