کوردستانی

بومەلەرزەیەک ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستانی هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بومەلەرزەیەک ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستانی هەژاند
مەودا میدیا-

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری هەژاند، دوێنێش بومەلەرزەیەکی دیکە قەزای پێجوێن و دەوروبەری هەژاند.

دەستەی گشتیی كەشناسی و تۆماری بومەلەرزەی عیراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەک بومەلەرزەیەك لە خاکی ئێران و لە نزیك سنووری عیراق-ئێران لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، لە دووریی 35 كیلۆمەتر باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجەی هەژاندووە.

مەودا میدیا پەیوەندی بە ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی کرد و رایگەیاند، "تائێستا هیچ زانیارییەکمان لە بەردەستدا نییە و هیچ راگەیەندراو و روونکردنەوەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە لەلایەن ئێمەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام دوێنێ بومەلەرزەیەک قەزای پێنجوێن و دەوروبەری هەژاندووە".

لە راگەیەندراوەکەی دەستەی گشتیی کەشناسی و تۆماری بومەلەرزەزانی عیراقدا هاتووە، بومەلەرزەکە بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر بووە، هەروەها دوێنی بومەلەرزەیەکی دیکە قەزای پێنجوێن و دەوروبەری هەژاندووە و هاوڵاتییان هەستییان پێکردووە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan