عیراقی
هێرش سەلیم: تائێستا بەکارهێنانی ڤاکسین هیچ لێککەوتەیەکی خراپی تەندروستی نەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، "هیچ جیاوازییەک لەنێوان جۆری ڤاکسینەکاندا نییە و ئەو چەند جۆرەی حکومەتی عیراق و هەرێم دەیکڕن رێگەپێدراون، هەروەها تائێستا هیچ لێککەوتەیەکی خراپی تەندروستی نەبووە و هاوڵاتییان رۆژانە ڤاکسین وەردەگرن".
هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە کڕینی ڤاکسینی روسی لەلایەن تەندروستیی عیراقەوە بە مەودا میدیای راگەیاند، "تائێستا هیچ جیاوازییەک بەدی نەکراوە لەنێوان جۆرەکانی ڤاکسینە رێگەپێدراوەکان، بۆ زانینی جیاوازی دەبێت توێژینەوەی وردی لەسەر بکرێت، سەبارەت بەوەی تەندروستیی عیراق ڤاسکینی سپۆتینکی روسی دەکڕێت هیچ جیاوازیی نییە لەگەڵ ڤایزەر و جۆرەکانی دیکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ڤاکسینەکان تائێستا هیچ لێکەوتەیەکی تەندروستی خراپی نەبووە، بەڵکو پاش بەکارهێنانی ڤاکسینەکە هەندێک نیشانەی هەیە و ئەوەش شتێکی ئاساییە، نیشانەکانی تاڕادەیەک هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنایە، هەروەها پاش بەکارهێنانی ڤاکسینەکە پێوستە هاوڵاتییان بەردەوامبن لە خۆپارێزی، ڤاکسین تەنها ئاستی بەرگری جەستە بەرزدەکاتەوە تا باشتر رووبەڕووی ڤایرۆسەکە ببیتەوە".
لەکۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو، "لەئێستادا هاوڵاتییان بەشێوەیەکی باش بەدەم وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینەوە دێن و لەهەندێک بنکەی تەندروستی کێشەی تەواوبوونی ڤاکسین هەیە، بەتایبەت هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی وەرگرتنی ڤاکسین بە گرنگ دەزانن".
پ.ح