عیراقی
کاندیدێکی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی و ململانێی نێوان کوتلە سیاسییە عیراقییەکان، هاشم مەشهەدانی کاندید بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە شاری بەغدا کوژرا، ئەمینداری پرۆژەی عەرەبیش هۆشداری دۆخێکی مەترسیدار دەدات.
خەمیس خەنجەر، ئەمینداری گشتیی پرۆژەی عەرەبی و سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزمی سوننەكان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە جریوەیەکدا بڵاویکردەوە، هاشم مەشهەدانی، كاندیدی هاوپەیمانیی عەزم بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوینەرای عیراق لەلایەن گروپە تیرۆرستییەکانەوە لەناو شاری بەغدا كوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیرۆركردنی مەشهەدانی نامەیەكی مەترسیدارە و ئاماژە بۆ پێویستی پاراستنی پرۆسەی دیموكراتی و خاوەن بۆچوون و چالاكوانان لە چەك بەدەست و گروپە تیرۆرستییەكان دەکات.