عیراقی

گەنجێک بە مردوویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بە مردوویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکرد گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە، ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە گەنجەکە سەری بڕدرابێت.

عامر نوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، "گەنجێکی تەمەن 29 ساڵ لە گەڕەکی باروتخانە لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە کە ماوەی سێ رۆژە گیانی لەدەستداوە، بەپێی بەدواداچوونەکان کەسێک هەبووە هەڕەشەی لێکردووە و لەئێستادا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ خێزانەکەیدا ماوەی حەوت مانگە جیابووەتەوە، هەروەها رەتی دەکەینەوە گەنجەکە سەری بڕدرابێت و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بەردەوامدەبن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان