عیراقی

ژمارە و ناوی ئەو هێزانەی دەگەڕێنەوە کەرکوک ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارە و ناوی ئەو هێزانەی دەگەڕێنەوە کەرکوک ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لەناو هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ژمارەیەک ئەفسەری لیوای یەک و دوو بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوکدا دەکەن، هەروەها یەکەم فەوجی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەگەڕێتەوە کەرکوک.

ئاژانسی روسیا تودەی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ناو وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەشت ئەفسەری لیوای یەک و دووی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری لە چوار ژووری ئۆپەراسیۆنی هێزە هاوبەشەکانی کەرکوکدا دەکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی رێککەوتنەکەی نیوان هەولێر و بەغدا تا 15 رۆژی دیکە فەوجێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەگەڕێنەوە پارێزگای کەرکوک بۆ بنکەی سەربازیی کەی وەن.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان