کوردستانی
شێخ نەهرۆ: هیچ كاندیدێكمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لە جیهاندا رایدەگەیەنێت هیچ کادیدێکمان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نییە، ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە پشتگیر و پاڵپشتی میللەتەن.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لە جیهاندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند "هەموو حزب و لایەنەكان لەهەڵبژاردنی داهاتودا لەروانگەی ئێمەوە وەكو یەك وان، هەروەهیا ئێمە پشتگیر و پاڵپشتی میللەتەكەمانین، ئێمە لەگەڵ ئەو هەنگاوانەداین كە میللەت پێیخۆشە، داخوازی میللەتی كورد چی بێت ئێمە پاڵپشتی لەو داخوازیانە دەكەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئێمە پاڵپشتی ئەو كەسانە دەكەین كە میللەتەكەمان هەڵیدەبژێرێت، هەروەها هیچ كاندیدێكمان نییە بۆ هەڵبژارنەكان و لیستی ئێمە تەنها میللەتی كوردە".
س.س