عیراقی

"کوتلە سیاسییەکانی عیراق داوا دەکەن گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردندا بکرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"کوتلە سیاسییەکانی عیراق داوا دەکەن گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردندا بکرێت"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات بەشێک لە کوتلە سیاسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوایان کردووە کە گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردندا بکرێت.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر 

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە، ئەگەر هەیە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبێتەوە، بەڵام تائێستا بەرنامەی کارمان بەدەست نەگەیشتووە".

ئەو  ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لەو پرسانەی کە گرنگە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بکرێت متمانە دانە بە وەزیری نوێی تەندروستیی عیراق، هەروەها هەندێک لە کوتلە سیاسییەکان دوایان کردووە کە گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردندا بکرێت، بۆیە دەبێت ئەو پرسە تاوتوێ بکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان