کوردستانی

هەواڵێکی خۆش لە کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش لە کەشناسیی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا-

لە رایگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد بۆ چەند رۆژێك ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و كەشی شەوان فێنك دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمشەو ئاسمانى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ کەمێک پروشکە باران و هەورە بروسکە و زیادبوونى خێرایی با و تۆزێکى سووک".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێشبینی دەکرێت سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوربێت وە لە هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو روو لە دابەزین دەکات وە بۆ چەندین رۆژیش بەردەوام دەبێت وە لە شەوانیشدا کەشێکى تاڕادەیەک فێنک دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan