کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی ناحیەی  بیارە - ناحیەی خورماڵ کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا، کە٣سێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی  بەێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو شەممە 22ی ئایاری 2021 لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان پاسفندەر و ماتۆڕسکیلیکی دووتایە  لەسەر رێگەی ناحیەی  بیارە - ناحیەی خورماڵ سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە کە گەنجیکی تەمەن 20 ساڵ و ناوی (ر، س، س)ە و دانیشتووی ناحیەی بیارە گیانی لەدەستدا، هەروەها شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەش  بە سەختی برینداربوو".

ئاماژەی بەوەشکردە "تەرمی قوربانییەکە  رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا، هەروەها شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە  بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ  بەند کرا کە بۆ مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی  ناوچەکەی کردبوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan