کوردستانی

بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی دادەنرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بناری پیرەمەگرون لە نێوان گوندی زێوێ و قەرەچەتان سەر بە پارێزگای سلێمانی بەردی بناغەی پرۆژەی سایلۆ ‌و دروستكردنی ئاش و تاقیگەیەک دادەنرێت

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر 

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئایاری 2021  بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و چەند بەرپرسێکی دیکە بەردی بناغەی پرۆژەی سایلۆ ‌و دروستكردنی ئاش و تاقیگەیەک لە بناری پیرەمەگرون لە نێوان گوندی زێوێ و قەرەچەتان دادەنرێت".

باسی لەوەشکرد " پرۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردنی سایلۆ و چەند ئاشێک و تاقیگەیەگ، مەبەست لە پرۆژەکە کڕینەوەی گەنمی زیادەی جوتیارانە کە بڕیارە دوای تەواوبوونی پرۆژەکە ساڵانە 150 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت".

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "گوژمەی یەکەمی  پرۆژەکە بە 25 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە، هەروەها بڕیارە کۆمپانیای جێبەجێکار لە ماوەی یەک ساڵدا پرۆژەکە تەواو بکات".

س.س 
Qaiwan
Qaiwan