کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان: باران دەبارێت
مەودا میدیا-

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ یەکشەممە 23ی ئایار و سبەینێ دووشەممە 24ی ئایاری 2021ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە بۆ ئەمڕۆ، سبەینێش بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت پلەکانى گەرما بە بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو لە ماوەى ئەم چەند رۆژە بە 3-5 پلە نزمتر دەبێت وە ئەگەرى بارانیش لە رۆژانى 25ى مانگ و 26ى مانگ لەسەر ناوچەى جیاجیاى ناوچە شاخاوییەکان  هەیە لە حالەتى گۆرانکارى دروست نەبێت لە پێشبینیەکان  لە گۆرانکارى نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە".

کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

س.س
Qaiwan
Qaiwan