کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سیمێل - بازلانی لە نزیک ناوچەی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆک لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان سێ کەس گیانیان لەدەستدا، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئایاری 2021 کاتژمێر 5:30 خولەک لەسەر  رێگەی سیمێل - بازلانی لە نزیک ناوچەی دۆمیز ئۆتۆمبێلێکی تەکسی وەرگەڕا، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانی لەدەستدا کە شۆفێر و دوو سەرنشینی تەکسەیە بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو سێ کەسەی گیانیان لە دەستداوە لە رەگەزی نێرن و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە، هەروەها پۆلیسی هاتوچۆ دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە رووداوەکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan