کوردستانی
مژدەیەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕی ێنج ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ شاری سلێمانی دابین دەکەن بەمەبەستی چاکسازی و بەڕێوەبردنی سەوزاییەکان لە پارکی هەواری شار و شەقامی شێخ مەحمود، ئاماژەی بەوەشکرد پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ زۆر كاریتر دەهێنێتە ئاراوە، دەبێتە هۆی پەرەسەندنی كەرتەكانی پیشەسازی و بازرگانی و رەخساندنی هەلی کار لە کوردستان.
مەسرور بارزانی، سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنم لە سلێمانی رایگەیاند "ئەم پرۆژەیە دەتوانێت نەك بەرهەمەكانی جوتیاران وەربگرێت و بیكاتە خۆراك، بەڵكو ئەمە ئەو گەرەنتیەش دەدات كە ئاسایشی خۆراك لە كوردستان دابین دەكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "داواکارییەکم لە رێگەی وەزارەتی شارەوانییەوە پێگەیشتووە لەبارەی دابینکردنی بودجەیەک بۆ چاکسازی و بەڕێوەبردنی سەوزاییەکان لە پارکی هەواری شار و شەقامی شێخ مەحمود کە بڕەکەی بایی پێنج ملیار و 700 ملیۆن دینارە، بڕیاریش دەدەین بە تەرخانکردنی ئەو بودجەیە بۆ پارێزگای سلێمانی".
ئەوەشی خستەڕوو "كەرتی كشتوكاڵ وەكو ژێرخانی ئابووری لە هەر وڵاتێك سەیر دەکرێت، پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ زۆر كاریتر دەهێنێتە ئاراوە و كەرتەكانی پیشەسازی و بازرگانی پەرەدەستێنێت و هەزاران هەلی كار بۆ خەڵكی كوردستان فەراهەم دەكرێت".
س.س