عیراقی

بەرهەم ساڵح بڕی ئەو پارەیە ئاشكرادەكات كە لەدوای پرۆسەی ئازادیی عیراقەوە دزراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرهەم ساڵح بڕی ئەو پارەیە ئاشكرادەكات كە لەدوای پرۆسەی ئازادیی عیراقەوە دزراون
مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری عیراق زانیاریی نوێ لەسەر بڕی ئەو پارەیەی لەدوای پرۆسەی ئازادیی عیراق لە 2003ەوە تائێستا بەهەدەر دراوە ئاشكرادەكات و دەڵێت دامەزراوەكان بۆ رێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی گەل و وڵات كارادەكەنەوە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە وتەیەكی تایبەت بە گەندەڵی كارگێڕی و دارایی لە عیراق وتی "پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی سامانە بەهەدەدراوەكان كارێكی لەپێشینەیە، هەنگاوەكانی داهاتووش بەجدی كار لەسەر ئەوە دەكەین"، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو یاسایە پاڵپشتیی دامەزراوەكانی دارایی و چاودێریی و كاراكردنەوەیان دەكات".

سەرۆك كۆماری عیراق ئەوەش رووندەكاتەوە "گەندەڵی ئیرادەی گەلی لە پێشخستن و بنیاتنانەوەدا پەكخستووە".

لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی لەدوای پرۆسەی ئازادیی عیراقەوە بەهەدەرچوون و دزراون، بەرهەم ساڵح زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو و دەڵێت "عیراق 1000 ملیار دۆلار بەهۆی گەندەڵییەوە زیانی لێكەوتووە"، زیاتر روونیدەكاتەوە و دەڵێت "150 ملیار دینار بەهۆی گەندەڵی لە گرێبەستەكاندا بۆ دەرەوەی وڵات بردراون".

سەبارەت بە پرۆژەیاسای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، سەرۆك كۆماری ئەوەشی وت "پرۆژە یاساكە هەوڵدەدات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی بەهۆی گەندڵییەوە براون ئەویش لە رێگەی رێككەوتن لەگەڵ دەوڵەتان و هاوكاریكردن لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەكان".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان