کوردستانی

سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخرا
مەودا میدیا-

لە کاتێکدا بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئایاری 2021 شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام سەردانەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت شاندی هەرێمی کوردستان به‌ ویستی خۆیان نه‌بوو سه‌ردانەكه‌یان بۆ به‌غدا دواخرا .

یوسرا رەجەب، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "بڕیار بوو ئه‌مرۆ شاندێکی هه‌رێمی كوردستان  به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ بكه‌ون و له‌وێ باس له‌ چۆنێتی وه‌رگرتنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2021 بكه‌ن، به‌ڵام به‌غدا پێیانی راگه‌یاندووه‌ ئه‌وان چاوه‌ڕێی شاندەکە ناكه‌ن، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ئامار و لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ زانیاری ورد و ته‌واو له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم, به‌مه‌ش ده‌توانین بڵێن سه‌ردانەكه‌یان پێ دواخراوە نه‌ك به‌ویستی خۆیان دوایان خستبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها هاوڵاتییانی هه‌رێم ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو بۆ كۆی پرۆسه سیاسیه‌كه‌ له‌ عیراق به‌ خراپی ده‌شكێته‌وه‌ ،بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی و مه‌ترسی ئه‌م قۆناغه‌ بكه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف ‌و راستگۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ چ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی و چ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan