کوردستانی

سەبارەت بە پسوڵەی پارەی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە پسوڵەی پارەی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر سەبارەت بە پسوڵەی بڕە پارەی کارەبای نیشتمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر ئەمڕۆ یەکشەمە 23ی ئایاری 2021 لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "هه‌روه‌كو هه‌موولایه‌ك ئاگادارن له‌ 1ی3ی2021ه‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ نرخی یه‌كه‌ی كاره‌بادا كرا‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر پسوڵه‌ی كاره‌بای چاپكراوی مانگی 4ی2021 كرێی كاره‌بای خه‌رجكراوی هاوبه‌شه‌كه‌ تاكو 1ی3ی2021، كه‌ به‌نرخه‌‌ كۆنه‌كه‌ ئه‌ژماركراوه‌ له‌خانه‌ی (كرێی هه‌ژماركراو) تۆماركراوه‌ و كرێی كاره‌بای خه‌رجكراوی دوای 1ی3ی2021 له‌خانه‌ی (به‌های خه‌رجییه‌كان) تۆماركراوه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە، "كۆی گشتی كرێی داواكراو لە هاوبەشەكە بریتیە لە كۆكراوەی كرێی هەژماركراو و بەهای خەرجییەكان و قەرز، كە لەخانەی (كۆی گشتی تۆماركراوە)".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan