کوردستانی
بازرگانێکی گەورەی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ئاشکرایکرد، بازرگانێکی گەورەی مادە هۆشبەرەکانیان لە پارێزگای هەولێر دەستگیرکردووە کە 184 پارچە مادەی پێبووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادوەر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بەدواداچوون و بوونی زانیاریی ورد لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانیان ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئایاری 2021 لە پارێزگای هەولێر لە چالاكییەكی گەورەدا توانرا بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكان دەستگیربكرێت بەناوی (ع. ج. ع) كە خەڵكی توركیایە و دانیشتووی شاری هەولێرە، 184 پارچە مادەی هۆشبەری پێبووە و دەست بەسەر هەموویدا گیراوە، کە دەکاتە 92 کیلۆگرام مادە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی مادەی 25 لە یاسای سزادان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.
پ.ح
پ.ح