کوردستانی

لە قوتابخانەیەک بەمەبەستی فێنککەرەوە مقەبا بەسەر خوێندکاراندا دابەشکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە قوتابخانەیەک بەمەبەستی فێنککەرەوە مقەبا بەسەر خوێندکاراندا دابەشکرا
مەودا میدیا-

لە قوتابخانەیەکی گەرمیان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، مقەبا بەسەر خوێندکاراندا دابەشکراوە و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش دەڵێت "وا باشترە جارێ فێنککەرەوەکان لە کۆگادا بێت".

قوتابخانەی قولەسوتاوەی سەرەتایی لە گەرمیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە پەڕەی تایبەتی بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و نەبوونی ئاو و کارەبا و ئەمپێری مۆلیدە، مقەبایان بەسەر خوێندکاراندا دابەشکردووە و رایگەیاندووە، "ئەو باوەشێنە ئەمڕۆ دابەشم كرد زۆر لە سپلیت و فێنککەرەوەی حكومەت سوودی زیاتر بوو".

ئاماژە بەوەشکراوە، "قوتابخانەیەك ئاوی نەبێت كارەبای نەبێت گوندەكەش ئەمپێری كارەبای نەبێت، وا باشترە جارێ فێنککەرەوەکان لە کۆگادا بێت".


پ.ح
Qaiwan
Qaiwan