عیراقی

نامەیەکی نهێنی سەدام حسێن ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نامەیەکی نهێنی سەدام حسێن ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

کچەکەی سەرۆک کۆماری پێشووتری عیراق نامەیەکی باوکی ئاشکراکرد کە لە زینداندا بۆی ناردووە و باس لە نیشتمان و پاراستنی پەیمان دەکات  بەرانبەر بە گەلی عیراق.

رەغد سەدام حسێن کچی سەرۆک کۆماری پێشووی عیراقی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە پەڕەی تایبەتی خۆی وێنەی نامەیەکی دەستنونووسی باوکی بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی بۆ 15 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و لەو کاتەدا سەدام حسێن لە زینداندا بووە و دادگایی کراوە، لە نامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "لەم هۆڵ و دادگاییەدا کە بەناوی گەلەوە بۆ ئێمە کراوەتەوە، شەرەف لەرۆح بە بەهاترە، نیشتمان لە خوێن بە بەهاترە و خەڵکیش لەرۆح بە بەهاترن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا کاتی تاقیکردنەوەیە، شانازی گەلی خاوەن شەرەف نزیک بووەتەوە، کە نە خودا و نە مێژووش لە بیری ناکەن، ئەوانەشمان کە لە هۆڵی دادگاییکردنداین، ئەوانەین کە ئەو پەیمانەمان پاراستووە لەبەردەم گەلی خۆمان".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان